بانگکردنی سێ چالاکی کرێکاری بۆ ئیتلاعاتی سنە
12:42 - 8 بانەمەڕ 2724
ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "تۆفیق مەحموودی"، "تەیب چەتانی" و "ڕەفیق کەریمی"، بانگی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بەم سێ کەسەیان ڕاگەیاندووە کە ئیزنی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانیی کرێکارییان نییە.
ئەم سەرچاوەیە وتی: ئەم سێ چالاکە کرێکارییە پاش دوو کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون.
تۆفیق مەحموودی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "نەکەرۆز"ی سنە و تەیب چەتانی و ڕەفیق کەریمی لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی "چل چەمە"ی سنەن.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ڕەفیق کەریمی، تەیب چەتانی و تۆفیق مەحموودی