شەش هاووڵاتیی پیرانشاری بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران

18:58 - 6 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەلیڕەزا محەمەدی ئەرشەد کوڕی ئیبراهیم، ئیسماعیل تەجەلا کوڕی محەممەد، هیوا مەحموودی کوڕی عەبدوڵڵا، ئارام خالیدی نەسەب کوڕی جەلال، محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی کوڕی عەزیزی و ئێحسان گوڵابی کوڕی خالید"، خەڵکی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران، ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران.

کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم شەش هاووڵاتییە لە لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشار بەڕێوە چوو و بە بەندکران سزا درابوون.

بەپێێ سزای دەرکراو، ئیسماعیل تەجەلا بە تۆمەتەکانی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە دو ساڵ و ٨ مانگ بەندکران، "کۆبوونەوە دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات" بە سێ ساڵ و حەوت مانگ بەندکران و "پڕوپاگەندە دژی نیزام بە قازانجی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران" بە هەشت مانگ بەندکران، ئارام خالیدی، بە تۆمەتەکانی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە دو ساڵ و ٨ مانگ بەندکران، کۆبوونەوە دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات" بە سێ ساڵ وحەوت مانگ بەندکران و "پڕوپاگەندە دژی نیزام بە قازانجی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران بە هەشت مانگ بەندکران، عەلیڕەزا محەممەدی ئەرشەد بە تۆمەتەکانی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە دو ساڵ و ٨ مانگ بەندکران، کۆبوونەوە دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات" بە سێ ساڵ وحەوت مانگ بەندکران و "پڕوپاگەندە دژی نیزام بە قازانجی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران بە هەشت مانگ بەندکران، ئێحسان گوڵابی بە تۆمەتەکانی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە پێنج ساڵ بەندکران، کۆبوونەوە دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات" بە پێنج ساڵ بەندکران و "پڕوپاگەندە دژی نیزام بە قازانجی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران بە یەک ساڵ بەندکران و "فیلم هەڵگرتن لە شوێنە دەوڵەتییەکان" بە سێ ساڵ بەندکران، محەممەد ئیبراهیمی بە تۆمەتەکانی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە پێنج ساڵ بەندکران، کۆبوونەوە دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات" بە پێنج ساڵ بەندکران و "پڕوپاگەندە دژی نیزام بە قازانجی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران بە یەک ساڵ بەندکران و "فیلم هەڵگرتن لە شوێنە دەوڵەتییەکان" بە سێ ساڵ بەندکران و هیوا مەحموودی بە تۆمەتی " کۆبوونەوە دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات" بە دوو ساڵ بەندکران سزا درابوون.

بەپێی یاسایی زۆربوونی سزاکان، زۆرترین سزا بۆ ئەم شەش هاووڵاتییە جێبەجێ دەکرێ.

ئەم شەش ناڕازییە لە ڕۆژی ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١دا، لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کران.

ئەم هاووڵاتییانە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزران و لە ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١دا بە دانانی بارمتە و بە شێوی کاتی ئازاد کرابوون.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عەلیڕەزا محەمەدی ئەرشەد، ئیسماعیل تەجەلا، ئارام خالیدی نەسەب، محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی و ئێحسان گوڵابی