سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی سەقز جێبەجێ کرا

18:52 - 6 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "فەرزاد خادمی"، خەڵكی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەم بەندکراوە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"ی کەسێک بە ناوی "تیرداد ئاتەش ئەفرووز" لە ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩دا دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

تاکو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.