میاندواو؛ بانگکران و دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە
20:07 - 30 خاکەلێوه 2724
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موحسن قادر ڕەش" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی خدر و "ئومید قادرنژاد" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی "حاجی حەسەنی شامات'' سەر بە میاندواو، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، بانگکران و دەسبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە بە هۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا بووە.
ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکران ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو کراون.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: موحسن قادر ڕەش و ئومید قادرنژاد