سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵكی کەنگاوەر لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا

10:49 - 30 خاکەلێوه 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەفشین باغ شیرین"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم بەندکراوە تەمەن ٣٩ ساڵە، شەش ساڵ پێش ئێستا لە پێوەندی لەگەڵ تاوانەکانی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.