دەسبەسەرکرانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کارزانی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
21:30 - 26 خاکەلێوه 2724
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، موحسن ئەحمەدی، چالاکی مەدەنی و لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کارزانی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم چالاکە مەدەنییەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی موحسن ئەحمەدی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی موحسن ئەحمەدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، رێوڕەسمی نەورۆزی کارزانی ئیلام بە بەشداریی نزیکەی ٦٠ هەزار کەس بەرێوە چوو.