شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی شەهرام شاهی و فەخرەدین ئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتییەکانەوە

20:40 - 28 رەشەمه 2723

بەپێی ئەو زانیارییەی کە بە کوردپا گەیشتوون، شەوی یەکشەممە، ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، دوو لاوی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی "شەهرام شاهی"، کوڕی شەفیع و خەڵکی گەڕەکی "میراوێ"ی شنۆ و هەروەها "فەخرەدین ئەحمەدی"، کوڕی عەزیز، خەڵکی گەڕەکی "تاچیناوێ"ی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سپاوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم کەسانە پاش دەسبەسەرکران  بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران و تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.