کامێران؛ یاسر حوسێنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

20:38 - 28 رەشەمه 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ڕەشەمە، یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەوە بۆ بەندیخانەی کامێران ڕاگوێزرا.

یاسر حوسێنی تاکوو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم لاوە تەمەن ٢٥ ساڵەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.