پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان

20:35 - 28 رەشەمه 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "ماردین گاگەشی"، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی پیرانشار دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ماردین گاگەشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.