بانە؛ کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

22:21 - 26 رەشەمه 2723

کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەحیم محەممەدزادە"، خەڵکی ڕەبەت، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا و ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی ڕەشەمە، تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی ڕووی لە کۆڵبەری لەم سنوورەدا کردبوو. ڕەحیم محەممەدزادە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، عەتا حوسێنی، کۆڵبەری خەڵكی "بەلەبزان"، سەر بە شاری پاوە بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە کە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.