ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی _ کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

22:19 - 26 رەشەمه 2723

ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی _ کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتنەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی "نۆژین"یان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە کامێران دەسبەسەر کرد.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕەشاد پەرویزی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.