کامێران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

01:32 - 26 رەشەمه 2723

ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانیدا، چارەنووسی هەروا ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا تەنیا یەک جار لەگەڵ بنەماڵەکەی پێوەندیی تلفۆنیی هەبووە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ‌ئاکام بووە.

ڕامین گورگانی ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کامێران دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.