بانگکرانی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی سنە

01:28 - 26 رەشەمه 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد شەعبانی"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە شاری سنە، بانگی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ئیتلاعاتی سنە کرا و سەبارەت بە چالاکییەکانی لێپرسینەوەی لێ کرا.

فواد شەعبانی پاش ٨ کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.