پیرانشار؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

12:42 - 24 رەشەمه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد گەنجە"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ هۆشداریدان و ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "پەتکی"، پیرانشار تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە پاش شەوێک لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە.

محەممەد گەنجە نزیکەی ٣٥ ساڵ تەمەنیەتی، خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.