بانە؛ برینداربوونی لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

22:12 - 23 رەشەمه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "محەممەد تۆفیقی"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "چۆمان"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لەکاتێکدا کە ناوبراو لەنێو ماشینەکەی خۆیدا بووە، تەقەیان لێ کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم لاوە کوردە بە بێ ئەوەی کە شتومەکی قاچاخی پێ بێ کراوەتە ئامانجی هێزەکانی حکوومەت.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: ماشینی ئەم لاوە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت وەرگەڕاوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.