بۆکان؛ لاوێکی کورد ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

22:09 - 23 رەشەمه 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "زانیار فەتاحییان"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی داداگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ١٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، و "هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئەمنییەتیی نەتەوەیی"، تۆمەتبار کردووە.

زانیار فەتاحییان شەوی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرا.