بەندیخانەی ورمێ؛ سەمەد شابۆیی بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

17:57 - 23 رەشەمه 2723

ڕۆژی سیشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەمەد شابۆیی"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "شاوانە"، سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرا.

پێشتر ئیتلاعاتی ورمێ لەگەڵ ئازادیی کاتیی ئەم هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتە دژایەتیی کردبوو.

سەمەد شابۆیی پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراوە و تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، ئەم هاووڵاتییە پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕیش، سیامەند شابۆیی، برای سەمەد شابۆیی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری هەولێر، تێرۆر کرا.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەمەد شابۆیی، زانیارییەک لەبەر دەستدا.