حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا

10:13 - 22 رەشەمه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "موعین سەلاح‌وەرزی"، کوڕی "محەممەد" و خەڵکی گوندی "حەوت چەشمە" سەر بە شاری ئاودانان، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

عیسا بازیار، چالاکی سیاسیی خەڵکی ئاودانان کە ئەم هەواڵەی لە لاپەڕەی ئیکسی خۆی بڵاو کردووەتەوە، نووسیویەتی: "موعین سەلاح‌وەرزی، کە ٣٢ ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی ئیلام زیندانی بوو، پاش ٣٢ ساڵ زیندانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەسێدارە درا".

ئەو زیندانییە لە ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٧٠ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەستـ"ـی براکەی دەسبەسەر کرا و پاشان لەلایەن ناوەندە قەزاییەکانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ناوبراو خاوەن دوو منداڵە.

هەتا ئیستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمی یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیندراوە.