هاووڵاتییەکی کورد پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە دەسبەسەر کرا

11:23 - 21 رەشەمه 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەریاد قادری"، خەڵکی گوندی "کۆلیج" سەر بە سەوڵاوا، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، نامەی بانگکردن بۆ دادگا بەو هاووڵاتییە ڕاگەیندرابوو و ناوبراو پاش سەردانکردنی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

فەریاد قادری، لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٨، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش چوار مانگ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە بانەمەڕی ١٣٩٩، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

کۆتاییەکانی هاوینی ئەو ساڵ، هەژماری بانکیی فەریاد قادری بە بڕیاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بەسترابوو.