حاڵەتەکانی لەسێدارەدان لە بەندیخانەی مەهاباد گەیشتە ٢ کەس

20:05 - 18 رەشەمه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕەشەمە، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "عەباس دادوەر"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا، بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە، ڕێژەی لەسێدارەدراوان لەم ڕۆژەدا گەیشتە دوو کەس.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکلانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا سەرلەبەیانیی هەمان ڕۆژ، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "فەخرەدین مەنگوڕنژاد"، کوڕی بایزید و خەڵکی شنۆ لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا.