سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا

20:01 - 18 رەشەمه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕەشەمە، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "فەخرەدین مەنگوڕنژاد"، کوڕی بایزید و خەڵکی شنۆ، لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم بەندکراوە ٤ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکلانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.