نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا

19:58 - 18 رەشەمه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد میرانی"، خەڵکی گوندی "بانەورە"، سەر بە شاری پاوە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود، بەتوندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم کۆڵبەرە بە هۆی تەقینەوەی مینەکە لاقێکی خۆی لەدست داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە کراوە و دۆخی گشتیشی ناجێگیرە.

ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

کوردپا بەمەبەستی دەستخستنی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە دۆخی ئەم کۆڵبەرە خەریکی لێکۆڵینەوەیە.