بۆکان؛ ناسر عەلیپوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

01:02 - 27 رێبەندان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر عەلیپوور"، خەڵکی گوندی "داشبەند" سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بەفرانبار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی بۆکان کرا.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناسر عەلیپوور زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.