ڕێژەی لەسێدارەدانەکان لە زیندانی ورمێ گەیشتە دوو کەس

12:18 - 14 رێبەندان 2723

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندان، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "حوسێن حەبیبی"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە، ڕێژەی لەسێدارەدراوانی ئەم ڕۆژە گەیشتە ٢ کەس.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندان، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "مێهدی ئازەریوون"، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.