هاووڵاتییەکی کورد کە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سوومار بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا

21:48 - 25 رێبەندان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئیرەج مەحموودی"، کوڕی ئەسەد، خەڵکی گوندی "وێژنان"، سەر بە گیەڵان، کە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە، بە هۆی توندیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی ئیلام گیانی لەدەست داوە.

ئیرەج مەحموودی، لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندان بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "بان سارات"، سەر بە بەشی سوومار دەست، لاق، سەر و چاوی بە سەختی بریندار ببوون.