جوانڕۆ؛ شەعبان موریدی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرایەوە

20:11 - 25 رێبەندان 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان، شەعبان موریدی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە ٣٢ ساڵە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شەعبان موریدی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

شەعبان موریدی، پاییزی ساڵی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.