قوروە؛ سەجاد مەلەکشایی پاش بانگەشە بۆ بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەسبەسەر کرا

19:54 - 25 رێبەندان 2723

شەوی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، سەجاد مەلەکشایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، پاش بانگەشە بۆ بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەجاد مەلەکشایی پاش بلاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان لەمەڕ بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ڕەشەمەی ١٤٠٢، دەسبەسەر کرا.       

سەجاد مەلەکشایی لەم گرتە ڤیدیۆییەدا داوا لە خەڵک دەکات کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن و دەنگدان بە "خیانەت"، ناو دەبا.

سەجاد مەلەکشایی خاوەنی فرۆشگای "وەن مارکێت" لە قوروەیە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئە م هەواڵە، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.