دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کامێران و سنە
00:46 - 25 رێبەندان 2723
ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان، حوسێن ساعدمووچشی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری موژەژ سەر بە شاری کامێران و مستەفا زاهێرزهوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: حوسێن ساعدمووچشی و مستەفا زاهێرزهوور