سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا

19:19 - 12 رێبەندان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "مێهدی ئازەریوون"، خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی  ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیاکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.