برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

01:45 - 18 رێبەندان 2723

شەوی یەکشەممە، ١٥ی ڕێبەندان، چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "عەلی ئەبووبەکری"، تەمەن ٣٠ ساڵ، "خالق ئەبووبەکری"، تەمەن ٣٧ ساڵ، "ناسر بەری"، تەمەن ٤٣ ساڵ و "هێمن (پاشناو ناڕوون)"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودای نزیکەوە بە چەکی ساچمەزەن، تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

ئەم کۆڵبەرانە هیچ بارێکیان پێ نەبووە و بە هۆی بەرکەوتنی دەیان ساچمە، ڕان و لاقیان بەسەختی بریندار بووە.