دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

16:20 - 7 رێبەندان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فارووق حوسێنی"، کوڕی مامۆستا سەید ئەحمەد خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر یەکی نیوەشەوی هەینی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کرد.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ناوبراو، مۆبایل و کامپیۆتری ئەم هاووڵاتییەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.