میاندواو؛ دەسبەسەرکرانی شەهرام ڕەنجبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:12 - 6 رێبەندان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهرام ڕەنجبەر"، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "گامێش گولی"، سەر بە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی میاندواو بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ڕەنجبەر بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شەهرام ڕەنجبەر زانیارییەک دەست نەکەوتووە.