بڕینەوەی لاقی کۆڵبەرێک بەهۆی چڵککردنی برینەکەی

20:08 - 6 رێبەندان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەوهەر (موحسن) فەرەجی"، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی سەقز، کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرابوو، بە هۆی توندیی برینەکانی لە دوای بەرکەوتنی فیشەک، لاقی چەپی خۆی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پزیشکەکان بە هۆی ڕێژەی زۆری چڵککردنی لاقی چەپی ئەم کۆڵبەرە، ناچار بوون لاقی ببڕنەوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە ٥ جار لە نەخۆشخانەی "خومەینی"ی ورمێ و دوو جار لە تاران نەشتەرگەریی بۆ کرابوو.

شەوی یەکشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، لاقی چەپی بەتوندی بریندار ببوو.

جەوهەر فەرەجی، کوڕی جەمیل، خەڵكی گوندی "دەوڵە قەڵا"یە.