زانیار مەحموودی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی کرماشان کرا

03:39 - 4 رێبەندان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار مەحموودی"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ئەکبەر، خەڵکی جوانڕۆ پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان کرا.

زانیار مەحموودی پێشتر بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، لەلایەن دادگای ئینقلابی جوانڕۆوە، ٦ مانگ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەر، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.