هاووڵاتییەک لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

03:35 - 4 رێبەندان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "عرفان مەحموودی"، تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.

عرفان مەحموودی، خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.