سنە؛ بەیان فەرەجوڵڵاهی سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

13:37 - 3 رێبەندان 2723

بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو حوکمە ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

مانگی بەفرانباری ١٤٠٢،  ئەم ژنە چالاکە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بانگی لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە کرا و ڕۆژی ١٠ی بەفرانبار، بە مەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگرییەکانی لە دادگادا ئامادە بوو.

ڕۆژی شەممە، ٤ی خەرمانان، بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرابوو.

شەوی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردبوو.

بەیان فەرەجوڵڵاهی، بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.