دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

12:58 - 3 رێبەندان 2723

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شوانە خزرنژاد" کوڕی موراد، "ئەحەد خزرنژاد" کوڕی سلێمان و "سەلاح خزرنژاد" کوڕی موراد خەڵکی ئاوایی "گردەبن"ی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو سێ هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە ‌وەپاڵدراوەکان دژی ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ؛ سەلاح، ئەحەد و شوانە خزرنژاد