مەهاباد؛ سیامەند مینا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:43 - 3 رێبەندان 2723

ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەند مینا" دانیشتووی گوندی "گردەبەردان"ی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد، کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

هێزێکی زۆری ئیتلاعات، کاژمێر ٣ی بەرەبەیانی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی بەسەر ماڵی ناوبراویان داداوە و دوای پشکنینی ماڵ، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و کۆمەڵێک کەرەستەی شەخسی خۆی و "پێشەوا"ی کوڕی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە چەند ماشینی سواری هاتوون و هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوكی، ناوبراویان دەسبەسەر کرد .

تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەریی ناوبراو زانیارییەکی دروست و ورد لەبەر دەستدا نییە.