دێولان؛ یەدوڵڵا شاکری، سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

03:17 - 2 رێبەندان 2723

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یەدوڵڵا شاکری"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵكی دێولان لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ٦ مانگ بەندکران، سزا درا.

لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری دێولان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "محەممەد ڕۆستەمی ئەحقەر"، ئەم هاووڵاتییەی بە "چالاکیی تەبلیغی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.

دادگا بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئیتلاعاتی دێولان ئەم سزایەی بەسەر یەدوڵڵا شاکردا سەپاندووە.

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی یەدوڵڵا شاکری ڕۆژی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢ لە لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری دێولان بەڕێوەچوو و سزای ٦ مانگ بەندکران، لە ڕۆژی ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢دا بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ساڵی ١٣٩٧یش، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.