مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بانگ کرا
مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزاکەی، بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتیی هەمەدان کرا.
ئەم مامۆستا کوردە بەپێی نامەیەک کە بەدەستی گەیشتووە، دەبێ ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، خۆی بە داداگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان بناسێنێ.
سەرماوەزی ١٤٠٢، مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کراوە و بە تۆمەتەکانی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بە ١٦ مانگ بەندکران سزا درا.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بە تۆمەتی "تیکدانی بیروڕای گشتی" لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
ئەم مامۆستا ئایینییە ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بەمەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگری بۆ دووهەمین جار بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرابوو.