هاووڵاتییەک بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

04:12 - 13 بەفرانبار 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەمزە سەجادی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی سنە،  پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

حەمزە سەجادی ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی "غەفوور"ی سنە دەسبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.