کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا

01:56 - 1 رێبەندان 2723

شەوی شەممە، ٣٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "سدیق میرزایی" دانیشتووی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری نەوسوود تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە، ڕەوانەی بێهداریی نەوسوود کراوە و دەوترێ لەم ڕووداوەدا چەند کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.

ئەم کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.