نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

01:51 - 1 رێبەندان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئازاد بەندەری"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام بووە.

ئەم هاووڵاتییە خێزاندر و باوکی سێ منداڵە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئازاد بەندەری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.