دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

14:53 - 29 بەفرانبار 2723

شەوی دووشەممە، ٢٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕێباز محەممەدی موقەدەم"، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم لاوە ٢٢ ساڵەیە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان مۆبایلی ئەم لاوە و ئەندامانی بەماڵەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەەکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕێباز محەممەدی موقەدەم، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.