ئارمان مینبەری ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا

04:34 - 29 بەفرانبار 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان مینبەری"، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

 ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرد.

ئارمان مینبەری، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی سنە، کوڕی لوقمان و قەدریەیە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.