بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

04:31 - 29 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ناسر عەلیپوور" خەڵکی گوندی "داشبەند" سەر بە شاری بۆکان و "ڕێبوار کووهگەرد" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی بۆکان کراون.

 تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

 وێنە: ڕێبوار کووهگەرد