سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا

11:09 - 28 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "جەلیل سلێمانی"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی بەفرانبار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی هەمەدان کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە سزای لەسێدارەدرانی بە سەردا سەپابوو.

جەلیل سلێمانی خەڵکی کەنگاوەر و دانیشتووی شاری تووسرکان بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.