نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:52 - 27 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "خەلیل ڕەسووڵزادە"، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "شاوەلە"، سەر بە شاری نەغەدە و "عەزیز حاڵخاڵی"، کوڕی قارەمان و دانیشتووی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانیی چوارشەممە، بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خەلیل ڕەسووڵزادە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی عەزیز حاڵخاڵی و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

عەزیزی حاڵخاڵی خێزاندا و باوکی دوو منداڵە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: خەلیل ڕەسووڵزادە و عەزیز حاڵخاڵی