سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کرا

20:45 - 27 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "موحسن مێهری"، کوڕی غوڵامعەلی، خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم بەندکراوە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتن"ی براکەی دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە سزای لەسێدارەدرانی بەسەردا سەپا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.