برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری بانە

16:23 - 27 بەفرانبار 2723

شەوی یەکشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەوهەر فەرەجی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا لاقی بەتوندی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.